له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی ئیتاڵی و له نێو یاریگای سان سیرۆ، یانه‌ی ئه‌یسی میلان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لازیۆی میوانی تۆماركرد. له‌و دیداره‌دا تۆماركردنی گۆڵ تاكو دوایین ده‌قیقه‌ی تایمی یه‌كه‌م دواكه‌وت.. كاتێك رافائێل لیاو پێشكه‌وتنی رۆسۆنێری راگه‌یاند. له تایمی دووه‌میشدا ئاست به‌رزی یاریزانانی میلان به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئه‌وه‌بوو له ده‌قیقه‌ی 67 زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئه‌نجامه‌كه‌ی زیادكرد بۆ 2 گۆڵ.. یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌و ئه‌نجامه به پێشكه‌وتنی ئه‌یسی میلان مایه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP