میدیاكانی روسیا، بڵاویانكرده‌وه، كه کەسێک لەکاتی وانە خوێندندا هێرشی چه‌كداریی كردووه‌ته سەر خوێندکارانی زانکۆیەک له شاری بیرم له‌ناوچه‌ی سیبیریا(رۆژهه‌ڵاتی روسیا)، ئه‌نجامده‌ری هێرشكه‌ش به برینداریی ده‌ستگیركراوه.
كه‌ناڵی (RT) وێنه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه گوایه ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه‌یه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، بەهۆی هێرشە چەکدارییەکەوە ٦ خوێندکار گیانیان لەدەست داوە وژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بون.
خوێندکارەکان بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆیان لە پەنجەرەی
هۆڵەکانی خوێندنەوە له چه‌ندین نهۆمه‌وه خۆیان هەڵداوه خوارەوه.\
بەپێی وتەکانی پۆلیس، لە ئێستادا ئه‌و کەسە دەستگیرکراوە
و لێپێچینەوە لەگەڵیدا ده‌ستیپێكردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP