كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بڕیاری دا، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونیان به بنه‌ماكانی كۆمسیۆن 2 له كاندیده‌كان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دووربخاته‌وه‌و ده‌نگه‌كانشیان ئه‌ژمار نه‌كرێن.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه كه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاری دا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی كاندیدبوون له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د مه‌هدی عامری و سه‌ڵاح موجبه‌ل تاهر سویدی، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونییان به بنه‌ماكانی كۆمسیۆنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه ئه‌و دوو كاندیده له رۆژی 19ی ئه‌یلولی 2021 له‌دیدارێكیاندا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ئاسمانی، هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر دادگا‌و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێ بنه‌ماو بێ به‌ڵگه‌یان داوه‌ته پاڵی.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمسیۆن راده‌سپێرن، چاودێری دادوه‌ری دژ به‌و دو كاندیده بكات، ماوه‌ی 3 رۆژیش له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی تانه له‌بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن بدرێت.
له ناوه‌ڕاستی هه‌ر ئه‌م مانگه‌دا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ره‌زامه‌ندیی كاندیدبونی ئه‌شواق فه‌هد عه‌بودی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP