نرخی ئایفۆن 13 چەندە

زانست و تەکنەلۆژیا
21:13 - 2021-09-21


بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو ئایفۆنى 13 بگاتە عێراق وکوردستان
ناوەندێکی فرۆستن رایدەگەیەنێت ئایفۆن 13 یەکشەممەى داهاتوو دەگاتە عێراق و کوردستان، نرخەکەشی بەم شێوەیە دەبێت ئایفۆن 13 پرۆماکس بە بیرگەى 128 گێگا بایت و بە 1425 دۆلارە و بیرگەى 256 گێگا بایت بە 1535 دۆلارە.
لە 14ى ئەیلولى 2021 کۆمپانیاى ئەپڵ مۆبایلى ئایفۆن 13ى راگەیاند بەچەندین تایمەتمەندى نوێوە، لە چوارچێوەى مەراسیمى تایبەت بە نمایشکردنى بەرهەمى ساڵانەى لە کالیفۆرنیا.
بەرهەمە نوێیەکەى ئەپڵ، بیرگەى یەک تێرابایتى بۆ زیادکراوە، شاشەکەى پشتگیریی نوێببوونەوەى 120Hz دەکات، ئەوەش جیاوازە لە مۆبایلەکانى پێشوو، هەروەها پاتریەکى گەورەترى هەیە کە تواناى کارکردنى کاتژمێر و نیوێک زیاترى هەیە.
ئایفۆنە نوێیەکە هەروەها پڕۆسێسەری A15 ی لەسەر جێگیرکراوە، لەگەڵ هەستەوەرەی گۆشە فراوانی تێلەفۆتۆ و زیادکردنى دۆخى ProRes .
ئایفۆن 13 کە بە پێنج رەنگ بەردەستە بەوتەى ئەپڵ زۆربەى کێشەکانى مۆبایلەکانى پێشووى تێدا چارەسەرکراوە، بەرگرى بەرامبەر بە ئاو هەیە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP