ئایفۆن 13 له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم ده‌فرۆشرێت

زانست و تەکنەلۆژیا
08:07 - 2021-09-25


بەرهەمە نوێکەی کۆمپانیای ئەپڵ کە ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆماکسە لەم رۆوە وەک جیهان لە بازاڕەکانی هەرێم نمایش دەکرێت و دەفرۆشرێت.

کۆمپانیای ئەسێ بۆ بەرهەمەکانی موبایل و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆنامەوانیدا رایگەیاند: بەرهەمە نوێکەی کۆمپانیای ئەپڵ کە ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆماکس لەئه‌مرۆوە لە بازاڕەکانی هەرێم نمایش دەکرێت و دەفرۆشرێت.

وتیشی: یەکێک لەبەرهەمه‌کان میمۆری ١ تێرابایتی هەیە کەهەتا ئێستا هیچ ئامێرێک بەو میمۆرییە نەخراوەتە بازاڕو پاتریەکەی ٤ هەزار و ٣٧٣ مل ئەمپێرەو کامێراکەی ١٢ مێگاپێکسڵە.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، کەچەندین تایبەتمەندی نوێ لەم ئامێرە نوێیەی ئەپڵ دانراوە کە پێشتر لە هیچ بەرهەمێکدا نەبوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP