پەیوەندییكردن به‌ (مۆبایل)ش كێشه‌ی تێكه‌وت

زانست و تەکنەلۆژیا
18:49 - 2021-10-04


به‌ پێی میدیا جیهانییەكان، دوای لەكاركەوتنی خزمەتگوزارییەكانی فەیسبوك، ئینستاگرام و واتس ئەپ لە سەرانسەری جیهان, لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و روسیا، خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندییكردن به‌ مۆبایل كێشەی تێكەوتوە و بۆ ماوەیەكش پەیوەندییەكان وەستاون. 

 هەر لەو بارەیەوە ماڵپەڕی سكای نیوز، باسی له‌وه‌كرد كه‌، لەچەند ناوچەیەكی ڕوسیا خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندییكردن به‌ مۆبایل بۆ ماوەیەك كێشەی تێكەوتوە و وەستاوە.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد, كێشە لەخزمەتگوزارییەكانی تویتەر و تێلیگرام و چەند تۆڕێكی دیكە دروستبوە.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP