پنتاگۆن له‌ هۆكاره‌كانی له‌كاركه‌وتنی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌

زانست و تەکنەلۆژیا
19:01 - 2021-10-04


وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پنتاگۆن) رایگه‌یاند، لێكۆڵینەوە لەهۆكاری لەكاركەوتنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و ئینستاگرام و وەتس ئەپ لەجیهان دەكات.  

كه‌ناڵی سكای نیوز لەو بارەیەوە، لەسەر زاری سەرچاوەیەك، پنتاگۆن بڵاویكردەوە, لێكۆڵینەوە لە هۆكاری لەكاركەوتنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و ئینستاگرام و وەتس ئەپ لەجیهان دەكەن .

پنتاگۆن، ئاماژەی بۆئەوەشكردوە،  بەدواداچون دەكەن كە ئاخۆ هەڕەشەی ئەمنی بۆ داخستنی ئەپەكانی فەیسبوك و ئینستگرام و وەتس ئەپ لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە یاخود نا .

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌عات 6:50خولەك، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و ئینستاگرام و وەتس ئەپ لەجیهان لەكاركەوتون و هەرچەندە كۆمپانیای فەیسبوك رونكردنەوەی بڵاوكردەوە,بەڵام هۆكارەكەی ئاشكرانەكراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP