ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی یه‌كێتی له 7-10-1991 كه بارزانی له‌به‌غداوه هه‌ره‌شه‌ی سه‌ركپكردنی كرد.
له 7/10/1991 به‌پێشه‌وایی یه‌كێتی نیشتمانیی، سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌رین و شاره‌زوور دژی هێزه‌كانی عیراق راپه‌رینی سێهه‌میان ئه‌نجامداو به‌سه‌دان تانكی رژێم تێكشكێندران و ده‌یان سه‌رباز به‌دیلگیران و پیلانه‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ داگیركردنی به‌نداوی دوكان شكستی هێنا و زیانێكی زۆر له رژێم كه‌وت و بۆیه بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكارگێری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دا بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بڕا .
یه‌كه‌م چین كه روبه‌روی ئه‌و بریاره بوه‌وه مامۆستایان بوو به دروشمی (سه‌ری به‌رز بۆ مووچه نه‌وی ناكه‌ین) و دواتر هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی كوردستان هاوهه‌ڵوێستیان بوون.
،ئه‌و فه‌راغه ئیدارییه وایكرد به‌ره‌ی كوردستانی بریاری هه‌ڵبژاردن بده‌ن بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم .
باش له‌بیرمه شه‌وی راپه‌رینه‌كه كاك مسعود بارزانی له به‌غداد بوو بۆ مفاوه‌زات و بروسكه‌یه‌كی هه‌ره‌شه ئامێزی نارد بۆ وه‌ستاندنی راپه‌رینه‌كه كه ئه‌بێت بوه‌ستێت ئه‌گینا خۆی دێت كپی ئه‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د شێخ عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP