لافاوەكەی چین نزیكەی 17 هەزار خانووی روخاندووە

جیهان
17:21 - 2021-10-11

بەهۆی لافاو و بارانبارین لە ناوەڕاست و باشوری چین، حەڤدە هەزار خانوبەرە رووخان و نزیكەی دوو ملیۆن كەسیش ئاوارە بوون.

میدیای چین بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند رۆژێكە رووی لە هەرێمەكانی هاینان و شانكسی كردووە، رۆچوونی زەوی  زیاتر لە 70 شوێنی ئەو ناوچانە روویداوەو بەهۆیەوە، تائێستا چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی، حەڤدە هەزار خانوبەرە لە هەرێمی شانكسی رووخاونو زیاتر لە یەك ملیۆن و 760 هەزار كەسیش ئاوارە بوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، 34 تیمی فریاكەوتن رەوانەی شاری دانژو لە هەرێمی هاینان كراون و توانیویانە، زیاتر لە 120هەزار كەس بۆ شوێنێكی پارێزراو بگوازنەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە، بارانبارینی بەردەوام كێشەی بۆ تیمەكانی فریاكەوتن دروستكردووە.
نزیكەی سێ مانگ پێش ئێستاش، بەهۆی لافاوو بارانبارینەوە لە هەرێمی هاینان زیاتر لە 300كەس گیانیان لەدەستدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP