ئەمڕۆ 13ی 10ی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەی
هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و بەپێی راگەیەنراوێكیش لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی
دابینكردنی نەوتی سپی و بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدراڵ و بەدواداچوون
لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی بڕیاری رێكخستنەوەی باج بكات، هەروەها
حكومەتی هەرێم سوپاسی خەڵكی كوردستان و هێزە ئەمنیەكان دەكات بۆ بەشداری لەدەنگدان
لە كۆبوونەوەكەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە
بەر باس و گفتوگۆ:
یەكەم: پەیامی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی كۆتاییهاتنی
پڕۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، و سوپاسی هاووڵاتییانی هەرێمی
كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بۆ بەشداریكردنیان لە پڕۆسەكەو
سوپاسی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ لە دابینكردنی كەشێكی ئارام بۆ دەنگدان، و پەیامی
ئەنجومەنی وەزیران بۆ یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی لە پێناوی بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی
كوردستان لە بەغدا دوور لە ململانێی ناوخۆیی بەئاڕاستەی داكۆكی لە مافە دەستوورییەكان.
دووەم: خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی سامانە
سروشتییەكان تایبەت بەجێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینكردنی نەوتی
سپی و بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدرال.
سێیەم: خستنەڕووی راپۆرتی فەرمانگەی هەماهەنگی
و بەدواداچوون سەبارەت بە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی بڕیارەكانی
ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چاكسازی و رێكخستنەوەی بواری باج لە هەرێمی كوردستان
كە تیایدا چەند راسپاردەیەك بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان خراونەتەڕوو.
چوارەم: خستنەڕووی پێشنیاری ڕاسپاردنی هەریەك لە
(وەزیری داد، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران) بۆ بەدواداچوونی
ئەو داوا یاساییانەی كە لە دادگای باڵای فیدراڵی پەیوەندیدارن بە هەرێمی كوردستان
و ئاگاداركردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەكانی بەردەم ئەم
داوایانە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP