داڕمانی به‌های لیره‌ی توركی به‌شێكی زۆری پارته‌كانی ناو په‌رله‌مانی توركیای هێناوه‌ته ده‌نگ و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی كۆماری ئه‌و وڵاته‌ش به هۆكار ده‌زانن، له به‌رامبه‌ریشدا داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی به‌های لیره‌ی توركی به‌ڕێژه‌ی له 6% دابه‌زی، پارت و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ناو په‌رله‌مانی توركیا داوایانكردووه، به زوترین كات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت.
قه‌یرانی دراوی توركی له ساڵی 2018 وه، به‌رده‌وامی هه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردودا به‌های لیره‌ی توركی دابه‌زینێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی به خۆیه‌وه بینی، به‌شێك له پارته‌كانی ناو په‌رله‌مانی توركیا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان كرد، به‌پێی وته‌ی چاودێرانیش، تا دێت دۆخی ئابوری توركیا روو له داڕمانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP