نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌ره‌كه‌یدا ده‌شكێته‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ بوونی ساخته‌كاریی.
جینین بلاسخارت له‌وته‌یه‌كدا له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وتیشی "كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌عێراق نابێت بگاته ئاستی هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی".
وتیشی "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ بوونی ساخته‌كاریی به‌به‌رنامه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا".
بلاسخارت باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر هه‌وڵێكی نایاسایی بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌یدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و داواكاری خۆپیشانده‌رانی تشرینیش تا ئێستا به‌رده‌وامه و داهاتووی عێراق ناڕوونه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وان پێیان باشه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌نزیكترین كاتدا په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام ده‌ستور هیچ واده‌یه‌كی دیاری نه‌كردوه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP