بۆ پێنجەم جار بەڕێوەبەری دەزگای ئەمنی نیشتیمانی كەركوك گۆڕدرا

کوردستان
09:30 - 2021-11-25

جارێكیتر بەڕێوەبەری دەزگای ئەمنی نیشتیمانی پارێزگای كەركوك گۆڕدرا و ئەفسەرێك بەناوی عەقید ئەحمەد قاسم بەهادلی دانرا.

كەناڵی كەركوك زانیوێتی كە عەقید محەمەد عەبدحەسەن فەهداوی لەكەركوك گواستراوەتەوە و ئەركێكی دیكەی پێسپێردراوە و لەشوێنەكەشی، ئەحمەد قاسم بەهادلی وەك بەڕێوەبەری دەزگای ئەمنی نیشتیمانی پارێزگاكە دەستنیشانكراوە.

لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، ئەمە پێنجەم بەڕێوەبەری دەزگای ئەمنی نیشتیمانی كەركوكە دەگۆڕدرێت، هەموو ئەو ئەفسەرانەی لەو پۆستەشدا دانراون، خەڵكی شارەكانی باشوری عیراق بونە و تاوەكو ئێستا تەنها جارێك ئەفسەرێكی كەركوكی ئەو پۆستەی پێسپێردراوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP