ئه‌مڕۆ25ی كانونی یه‌كه‌می 2021 دووه‌مین فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركوك خولی عه‌لی كه‌ریم، به‌ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و خالد شوانی وه‌زیری كاروباری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و سه‌رۆكی فه‌خری فیستیڤاڵ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له لێپرسراوانی حزبی و حكومی و هونه‌ردۆستان، له هۆڵی رۆشنبیریی له شاری كه‌ركوك چالاكییه‌كانی ده‌ستپێكرد.
ده‌ستپێك هونه‌رمه‌ند شكۆ عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری فیستیڤاڵ، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی، بۆ به‌رده‌وامیدان و به ساڵانه‌كردنی فیستیڤاڵ، داوا له‌هه‌موان ده‌كه‌ین، هه‌وڵ بۆ به‌ردوامیی فیستیڤاڵ بده‌ن.
داواشی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، هاوكارو پشتیوانیان بێت بۆ ئه‌و ئامانجه، كه به بڕیارێكی تایبه‌ت فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركوك له پلانی ساڵانه‌ی خۆیاندا جێگیر بكه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، كه بۆ فیستیڤاڵ، 300 میوان بانگهێشت كراون.
پاشان خالد شوانی، له وته‌یه‌كیدا كه به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌شیكرد، تیشكی خسته‌سه‌ر رۆڵی مێژووی كه‌ركوك و هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كه، له پێشخستنی هونه‌رو شانۆ‌و وتی، رێكخستنی فیستیڤال له‌م ساته وه‌خته‌دا، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكومه‌تی فیدراڵ، خۆی بۆخۆیدا، هه‌نگاوێكی گرنگه، بۆ بره‌ودان به بزوتنه‌وه‌ی رۆشنبیریی و هونه‌رو به‌تایبه‌ش هونه‌ری شانۆ له كه‌ركوك.
دواتر وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێیدا ئاماژه‌ی بۆ كاریگه‌ری و گرنگیی و بایه‌خ هونه‌ری شانۆ كرد له ژیانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیدا.
وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم به‌ڵێنشی دا، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم، ساڵانه فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ئه‌و فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ش كه كه‌ركوكییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن، پشتگیری و پشتیوانی بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP