لەمێرکاتۆ چی ڕوو دەدات ؟

وەرزش
15:13 - 2022-01-02

لەمێرکاتۆ چی ڕوو دەدات ؟
لە گەلڕ نزیکبوونەوەی وادەی واڵڵاکردنی دەرگای مێرکاتۆی زستانەدا بە رووی یاریزانان، ئیدی پڕوپاگەندەی ھەواڵی ھاتن و رۆیشتن و کڕین و فرۆشتنی و ئاڵوگۆڕی  یاریزانان گەرمتردەبێ، ھەندێک لە ھەواڵەکان پشت بەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو بڵاودەکرێنەوە و بەشێکیانش بۆ گەرمکردنی بازاڕی یاریزانەکان زیاتکردنی نرخی بوندەکانیان باس دەکرێن، لەم سەروبەندەیە ڤابریزیۆ رۆمانۆ پسپۆر لە بواری گواستنەوەی یاریزان  و راھێنەران گرتەیەکی ڤیدیۆی لە پێگەی خۆی بڵاوکردوەتەوە ئاماژەی بەوەکردوە یانەی یۆڤانتۆس رەتیکردوەتەوە لە مێرکاتۆی زستانەدا ئەلڤارۆ مۆراتا بگۆڕێتەوە بە میمفیس دیبای یا عوسمان دیمبلی، ماوەیەکی زۆرە یانە کەتەلۆنیەکە لە ھەوڵی ئەوەدایە مۆراتای ئیسپانی گۆڵکار کە بەشێوەی خواستن لە ئەتلەتیکۆمەدریدەوە رویکردوەتە ماڵی خانمە پیرەکە بگوازێتە ھەرێمی کەتەلۆنی، بەڵام تا ئێستا سەرجەم ئەو ھەوڵانەی بەرشە بێ ئەنجام بونە، ئەو پسپۆرەی بواری گواستنەوەی یاریزان و راھێنەرانی ئەوروپا باسی لەویش کردوە ئەلڤارۆ مۆراتا لاری نیە لە رۆیشتنی بۆ بلۆگرانە چونکە دڵنیایە لەوەی یوڤی ئامادە نیە بۆندەکەی لە رۆخی بلانکۆس بکڕی، ھەروەک رۆما ھۆکاری دەستبەردار نەبوونی یۆڤانتۆسی پەیوەست کردوە بە کڕینی ھێرشبەرێکی نوێ ئەوجا رێگە بە رۆیشتنی مۆراتا دەدات، لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی دیبۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە گوایە یانەی بەشتکاتیش تورکی ناوی لۆک دی یۆنگی ھۆڵەندی  یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنەی خستوەتە لیستی ئەو یاریزانانەی لە مێرکاتۆ  دەیانکاتە ئامانج بەمەبستی بەھێزکردنی ھێڵی پێشەوەی تیپەکەیان، ئەمەش ھەواڵێکی دڵخۆشە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە چونکە بە پێ ھەواڵی رۆژنامە کەتەلۆنیەکە بێ یانەی بەرشلۆنە خوازیارە دەستی لە دەست ئەو یاریزانە تەمەن ٣١ ساڵە ھۆڵەندیەی ببێتەوە، چونکە چاڤی ھێرنادیزی راھێنەری ھیچ بڕوایەکی بە تواناکانی دی یۆنگ نیە، پێشتریش ئەو ھێرشبەرە ھۆڵەندیە کە بەشێوەی خواستن لە سیڤیلیایەوە رویکردوەتە بلۆگرانە رەتیکردبوەوە بڕواتە ریزەکانی قادشەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە، دەوترێ قادش تا سیێ ئەم مانگە لە چاوەڕوانی وەڵڵامی کۆتایی دی یۆنگ دەبێت بە پێچەوانەوە دەستبەرداری داواکەی دەبێ.   

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP