دادگاى كه‌نه‌دا بڕياريدا به بڕى 84 مليۆن دۆلار قه‌ره‌بووى خێزانى ئه‌و كه‌سانه بكرێته‌وه كه له 8ى كانونى دوه‌مى ساڵى 2020 له نزيك تاران به‌هۆى به‌ربو‌نه‌وه‌ى فرۆكه‌كه‌يانه‌وه بوونه قوربانى.
فڕۆكه‌كه له لايه‌ن هێزه‌كانى ئێرانه‌وه به موشه‌ك كرايه ئامانج دواى ئه‌وه‌ى به هێرشى موشه‌كى ئه‌مريكا له قه‌له‌مياندابوو.
له به‌ره‌بوونى و تێكشكانى فرۆكه‌كه‌دا 176 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا كه 55 كه‌سيان خه‌ڵكى كه‌نه‌دابون و 35يان مافى مانه‌وه‌ى هه‌ميشه‌ييان له وڵاته‌كه‌دا هه‌بوو.
له سه‌ره‌تادا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران ره‌تيان ده‌كرده‌وه كه ئه‌وان هۆكاربن بۆ به‌ربوونه‌وه‌ى فرۆكه‌كه, به‌لام به‌ڵگه‌كان ئێرانيان ناچاركرد ئه‌و راستييه ده‌ربخات كه هێزه‌كانيان به هه‌ڵه فرۆكه‌كه‌يان به موشه‌كى ئه‌مريكى وه‌رگرتوه, پاشان هێرشيان دژى ئه‌نجام داوه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP