كۆشكی سپی ئەمریكا هۆكاری هێرشەكانی سەر بنكە سەربازییەكانیان لەعیراق و سوریا ئاشكرادەكات

جیهان
12:55 - 2022-01-07

جین ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی هۆكاری هێرشەكانی چەند رۆژی رابردووی سەر بنكە سەربازییەكانیان لە عیراق و سوریا ئاشكرا دەكات.

وتەبێژی كۆشكی سپی رونیكردوەتەوە ناتوانن بەدڵنیایی ئەو لایەنانە دەستنیشان بكەن كەلەپشت هێرشەكانی چەند رۆژی رابردوی سەر بنكەكانی هێزەكانی ئەمریكای لە سوریا و عێراق ، بەڵام دڵنیان كە هێرشەكان پەیوەندییان بە دانوستانەكانی ڤیەننا و ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانییەوە هەیە. 

هەرچەندە سەرجەم هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا عیراقیان بەجێهێشتووە، بەڵام لەچەند رۆژی رابردوودا چەند جارێك هێرشكرایە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەغداد و ئەنبار و لە ناوچەی دێرەزور لە سوریاش دوو جار هێرش كرایە سەر بنكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیان لێنەكەوتەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP