(سه‌وسه‌ن ئه‌حمه‌د) كچه خوێندكاری ئه‌مریكی به ره‌گه‌ز میسری، ته‌مه‌ن(12) ساڵ، ده‌بێته بچوكترین خوێندكاری ده‌رچووی كۆلێژی (بروارد)ی زانكۆیی له ویلایه‌تی فلۆریدا، له‌مێژووی ئه‌و كۆلێژه‌دا، به‌ڵام ئاوات و خولیاكانی له‌و ئاسته‌دا ناوه‌ستێت.
(سه‌وسه‌ن) كه زۆرێك به(مناڵه موعجیزه‌كه) ناوی ده‌بن، له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا بڕوانامه‌ی ناوه‌ندیی گشتیی(ئاماده‌یی) به‌ده‌ستهێناوه.
تۆڕی(ئه‌ی بی سی نیوز)ی ئه‌مریكیش، باسی له‌وه‌كردوه، كه سه‌وسه‌ن، له كانونی یه‌كه‌می ساڵی پار، بڕوانامه‌ی له زانسته‌كانی بایۆلۆجی، پله‌ی 4 له 4 به‌ده‌ستهێناوه، كه كه ده‌كاته 100% له سیستمه‌كانی خوێندنی دیكه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌َ ریزبه‌ندیی(پله‌ی ته‌واوی شه‌ره‌ف)ی پێبه‌خشراوه.
له‌ئێستاشدا له پلانی دایه، له زانكۆی فلۆریدا به‌شی پرۆگرامی كۆمپیوته‌ر و كیمیا‌و زینده‌وه‌رزانیی بخوێنێت.
ئه‌و خوێندكاره ده‌لێت، له ژنانی به‌هێزو به‌توانا له بواری زانسته‌كان و ته‌كنه‌لۆجیاو ئه‌ندازیاریی و بیركاریی، وه‌ك، ئه‌ندریا جیلاتلی، ئه‌ندازیاری پزیشكی زینده‌یی و سه‌رۆكی تیم له پرۆگرامی ته‌له‌فزیۆنی (باتڵ بوتس) به‌هره وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها زۆرش سه‌رسامه به باوكی (ویسام ئه‌حمه‌د) كه پزیشكی بواری چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌یه له (كلیفلاند كلینك) له ئه‌بوزه‌بی، باوكیشی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، زۆر هیوای به‌كچه‌كه‌یه‌تی كه له‌ئاینده‌دا بچێته بواری پزیشكییه‌وه.
سه‌وسه‌ن سه‌باره‌ت به باوكی ده‌ڵێت، كه‌سانی وه‌ك باوكم رووحی چه‌ندان كه‌س له مه‌رگ رزگارده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مانكات ئامێرێك دابهێنرێت كه بتوانێت له كاری پزیشكیدا سوودی لێوه‌ربگیرێت، ره‌نگه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی روحیان له مه‌رگ رزگار ده‌كرێت زۆر زیاتر بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP