کۆرۆنا ھەڕەشە لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

وەرزش
11:22 - 2022-01-08

لە یاری ٤ شەممەی رابردووی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەلکۆیانۆ لە جامی شای ئیسپانیا  و دوای یەک رۆژ دەرکەوتوە کە ٥ یاریزانی یانەی ئەلکۆیانۆ ھەڵگری فایرۆسی کۆرۆنا بوونە ،

ئەمەش مەترسیی لەسەر یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دروستکردوە بە تایبەت لە مەشقەکانی یانەکە کە بەر لە ڕووبەروبونەوەی فالانسیا ئەنجامیان داوە ،

ھەر بۆیە ئیدارەی یانەکە چاودێری تەندروستی یاریزانەکان دەکەن لە حاڵەتی درەکەوتنی ھەر نیشانەیەک ئەوا بارودرخێکی نوێ لە یانەی شاھانە دروست دەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی یانەی فالانسیا لە لالیگا و بەرشەلۆنە لە جامی سوپەری ئیسپانیی .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP