خاک و خورماڵ کۆنترۆڵی پاڵەوانێتی کاراتێیان کرد

وەرزش
12:42 - 2022-01-08

خاک و خورماڵ کۆنترۆڵی پاڵەوانێتی کاراتێیان کرد
ھەڵوێست زوھێر
دوای دوو رۆژ ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی کاراتێی عیراق کۆتایی پێھات،   شاری کەرکوکیش شەرەفی ئەوەی پێ بەخشرا یەکەم پاڵەوانێتی ساڵی نوێی یەکێتی کاراتێی عێڕاقی تێدا ئەنجام بدرێت، کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ لقی کەرکوکی یەکێتیەکە ئەنجامدرا، و پاڵەوانێتیەکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.
پاڵەوانێتیەکە بۆ ھەر یەک لە ئاستەکانی (تازە پێگەیشتوان، لاوان و ھەروەھا خوار ٢١ ساڵان و پێشکەوتوان) بە بەشداری کردنی ٣٠ یانە و ٣٥٠ یاریزان لە ھۆڵی داخراوی یانەی سۆلاف ئەنجامدرا، سەرجەم یاریزانان و یانەکانیش ڕکابەرییەکی بەھێزیان ئەنجام دەدا، تا پلەکانی پێشەوە داگیر بکەن.
پاش ئەنجامدانی ڕکابەرییەکی بەھێز و ململانێیەکی توند لە نێوان یاریزانان، یانەی خاکی شاری کەرکوک و ئەکادیمیای خورماڵ کۆنترۆڵی ئەنجامەکانیان کرد، لەسەر ئاستی تیپ بۆ تازە پێگەیشتوان: ئەکادیمیای خورماڵ پلەی یەکەم و یانەی خاک پلەی دوەمی بەدەستھێنا، لەسەر ئاستی لاوانیش: بە ھەمان شێوە ئەکادیمیای خورماڵ و یانەی خاک پلەکانی یەکەم و دوەمیان بەدەستھێنا، ھەروەھا بۆ خوار تەمەن ٢١ ساڵان: یانەی خاک بوە خاوەنی پلەی یەکەم و ئەکادیمیای خورماڵیش پلەی دوەم، ڕکابەرییە بەھێزەکان کە لە ئاستی پێشکەوتوان ئەنجامدرا: یانەی خاک پلەی یەکەم و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پلەی دوەمیان بەدەستھێنا. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP