تۆڕە كۆمەڵایەتیەكەی دۆناڵد ترەمپ دەكەوێتە كار

زانست و تەکنەلۆژیا
17:25 - 2022-01-08

گروپی میدیایی و تەكنەلۆژیای دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا رایگەیاند، لە رۆژی 21 مانگی شوبات تۆڕی كۆمەڵایەتی "Truth Social" واتا " راستی كۆمەڵایەتی" ی تایبەت بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشوی ئەمریكا دەكەوێتە كار، وەك سەكۆیەك بۆ بڵاوكردنەوەی بیروڕای سیاسی و بۆچونەكانی خۆی كە وەك تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و هاوشێوەكانی كار دەكات.
بە پێى زانياريى  بەرهەمهێنەران و پەرەپێدەرانی ئەو ئه‌پلیكەیشنە، ئاپەكە هاوشێوەی فەیسبوك و تویتەر و ئێنستاگرامە و هەمان شێوازی بەكارهێنانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانەی هەیە.
دروستكردنی تۆڕی كۆمەڵایەتی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پاش ئەوە دێت كە لە (كانونی دوەم)ی ساڵی 2020 ئەكاونتە تایبەتەكانی لەلایەن فەیسبوك و ئێنستاگرام و تویتەرەوە داخران، بە تۆمەتی هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشكردنە سەر بینای كۆنگرێس.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP