برۆنۆ فێرناندێز وەڵامێکی جەرگبڕی تایبەت بە چونی بۆ بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە

وەرزش
14:07 - 2022-01-09

برۆنۆ فێرناندێز وەڵامێکی جەرگبڕی تایبەت بە چونی بۆ بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە

برۆنۆ فێرناندێزی پرتوگالی و ئەندازیاری ھێڵی ناوەندی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆندیکی یانەی بەرشەلۆنەی پێ گەیشتوە تاکو لەم وەرزەدا ڕووبکاتە یانە کەتەلۆنیەکە

لە چەند رۆژی رابردوش رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە کە ١٧ یاریزانی یانەی مانیۆ لە یانەکە دڵخۆش نین و دەیانەوێ ریزی شەیتانە سورەکان بەجێبھێڵن

کەنالێکی پرتوگالی ئەو ھەواڵەی بڵاوکردۆتەوە و ھەر زوو برۆنۆ فێرنادێز دێتە سەر ھێڵ و وەڵامێکی قورسی کەناڵەکەی داوەتەوە و بە ھەوالێکی بێ بنەما وەسفی کردوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ئەوە ھەواڵی خراپی رۆژنامەکانە کە بەبێ زانیاری بایەتێکی لەو جۆرە بڵاودەکەنەوە 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP