توركیا چه‌كێكی نوێ‌ ده‌خاته‌ خزمه‌ت گروپه‌ لایه‌نگره‌كانی له‌ سوریا

جیهان
17:56 - 2022-01-10

سوپای توركیا راهێنانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بەهێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەپارێزگای ئیدلب دەكات.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردوە:" سوپای توركیا هێزەكانی بەناو ئۆپۆزسیۆن بە سیستمی بەرگری ئاسمانی رادەهێنێت".

رونیشكراوەتەوە:" ژمارەیەك ئەفسەری سوپای تورگیا لەسەربازگەی مەستومە لەسنوری پارێزگای ئدلب  راهێنان بە 150 چەكداری سەربە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەكەن".

ئاماژە بەوەشدراوە:" ئەوە تەنها قۆناغی یەكەمەو بەپێی زانیاریەكان ئەو جۆرە راهێنانە درێژەی دەبێت و ژمارەیەكی زیاتر بەو جۆرە سیستمە و چەكەكانی تر راهێنانیان پێدەكرێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP