له‌ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی سنووردا، 62 كه‌س ده‌ستگیركران، كه هه‌وڵیانداوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌سوریاوه دزه بكه‌نه نێو خاكی عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنووره‌كان و پاراستنیان، 62 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه ره‌گه‌زنامه‌ی سوریایان هه‌بوه‌و هه‌وڵیانداوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌سنوره‌كانی سوریاوه دزه بكه‌نه نێو خاكی عێراقه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئۆپراسیۆنی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان له‌نێوان هێزه‌كانی به‌شی حه‌وته‌م و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدراوه، ڕێكاری یاسایی پێویستیش به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP