بەهەوڵی پەرلەمانتار دیلان غەفور چەندین محاویلەی كارەبا بۆ كەركوك دابین دەكرێت

کوردستان
08:37 - 2022-01-14

بەهەوڵی پەرلەمانتار دیلان غەفور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی، چەندین محاویلەی كارەبا بۆ كەركوك دابین دەكرێت .
پەرلەمانتار دیلان غەفور رایگەیاند، سەردانی د. عادل كەریم وەزیری كارەبای عێراقی كردوە، بۆ بەدواداچوونی كێشەكانی كارەبا لە كەركوك و چارەسەر كردنیان، بە سوپاسەوە وەزیر ڕەزامەندیی پیشانداوە لەسەر داواكارییەكەیان بۆ دابینكردنی محاویلەی كارەبا كە بەشێك لە كێشەكان چارەسەر دەكات.


سەردانەكە پەرلەمانتار دیلان غەفور دوای ئەوەهات كە لەگەڵ پەرلەمانتاران د. گەیلان قادر و شێخ سەباح حەبیب لەماوەی ڕابردوودا لە كێشەكانی كارەبایان كۆڵییەتەوەو لە نزیكەوە گوێیان بۆ هاووڵاتییان گرتوە لەبارەی گرفتەكان و چۆنیەتی چارەسەركردنیان.

 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP