له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی كه شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی زیندانی غوێران و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستیانپێكردوه، ئه‌مڕۆ25-1-2022 (9) بارمته‌یان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه، رزگاركرد.
ئاژانسی هه‌واڵی هاوار له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه ، شه‌ڕڤانان ئه‌و 9 بارمته‌یه‌یان له زیندانی غوێران رزگاركردوه كه تیرۆرسته‌كانی داعش به بارمته ده‌ستبه‌سه‌ری كردبوون و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیانی ده‌كرد.
چاوه‌ڕوانشده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌نه‌دراوێك له‌باره‌ی ئه‌و بارمته رزگاركراوانه بڵاوبكاته‌وه.
شه‌وی رابردو هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، 300 تیرۆرستی داعش كه له زیندانی غوێران هه‌ڵاتبون خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانیان كردوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP