هونهرمهند كاروان حهمید حهلاق له نوێترین و دوا بهرههمیدا، لهژێرناوی ( ئاخێک بۆ نیشتمان) چیرۆكی ژیانی خۆی و ههر چوار پارچهی كوردستان دهگێڕێتهوه.
لهو بارهیهوه، بۆسایتی كهناڵی كهركوك وتی، کاری نوێم داستانیک باس له ژیانی خوم و هەر چوار پارچەی کوردستان دهکات ناوی بەرهەمەکە ( ئاخێک بۆ نیشتمان)هو تۆمارکردنشی لە چوار ئیستۆدیۆ بوه، له ئێستاشدا کاک (بافڵ سهرههنگ) خاوەنی ئیستۆدیۆی یاد میدیا کاری دەرهێنان و کلیپەکەی جێبەجێ دەکات، لەگەڵ چوار ژەنیاری بە تواناو بە ئەمەک بۆ کوردستان هەستاوین بە سارێژ کردنی ئازارەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان .
وتشی، کارێکە بۆ هەمو تاکێکی کورد بێ جیاوازی، هەمو تاکێکی کورد لە گەڵ بونی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤی ئاسایی ئەندامێکی زیادەی هەیە ئەویش ئێش و ئازاری کوردبونە کە لە ناخی هەمو کوردێکی بە ئەمەک گەشە دەکات بێ وەستان
ئەم کارە نوێیهم پەنجە دەخاتەسەر ئەو ئازارەی هەر تاکێکی کورد لەم تاراوگە یە کە هەر پارچەیەکی نیشتمان بریندار بێت ئێمە خوێنمان لێدەچۆرێ و بەرامبەری بیانی لێمان تێناگا جگە لە خۆمان ، بونی هەر پەیوەندییەک لە گەڵ غەیرە کورد، لەم تاراوگەیە کێشەمان بۆ دروست دەکات، ئینجا پەیوەندی ئیش و کار بێ یاخود پەیوەندی هاوسەرگیری بێت یان هەر پەیوەندییەکی تر بە هۆی ناحاڵی بون لە دڵی بەرامبەردا و تێنەگەیشتن لە ناخی هەر تاکێکی کورد
باسی لهوهشكرد، ئەم کارە هۆنراوەی خۆیهتی و تێکهەڵکێش لەگەڵ شیعری وەفایی.
ئاماژهی بۆئهوهشكرد، بۆ جوانکردن و پتەو کردنی نێوان پارچەکانی کوردستان بە پێویستیانزانیوه ژەنیارەکان هەر یەکەو لە پارچەیەکی کوردستانەوە بەژدار بن، ژەنیاریهكانش ژهنیاری بە توانا و کورد پەروەر و دڵسۆزن.
روونشیكردهوه كه، تۆمارکردنی ئەم کارە بە هۆی ڤایرۆسی کوڕونای نەفرەتی لە چوار ئیستۆدیۆ تۆمارکراوە بە هۆی نەبونی هاتوچۆ و گردنەبونەوە وا پێویستی دەکرد بەم شێوەیە بێت ئێستاش کاک (بافل سەرهەنگ) خاوەنی ئیستۆدیۆی یاد میدیا کاری دەرهێنان و کلیپەکەی جێبەجێ دەکات و بە هیوام بە دڵی هەمو لایەک بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP