كيژان: کارێکم یەکێکە لە شانازییەکانم وابزانم کە مردم تەواو ئەبێت !

کلتور
19:30 - 2022-02-10

كيژان چه‌ند وێنه‌يه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكى ته‌واونه‌كراوى و ده‌ڵێت: کارێک 4 ساڵ تێپەڕی بەسەر وێنەگرتنی کەچی کاری مۆنتاژ کردنی هەر تەواو نابێت.

كيژان ئيبراهيم خه‌يات له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك ده‌نوسێت: نازانم ناوی بنێم بەدبەختی ! یان چی ، کارێک 4 ساڵ تێپەڕی بەسەر وێنەگرتنی کەچی کاری مۆنتاژ کردنی هەر تەواو نابێت.

كيژان زياتر ده‌نوسێت و به‌ ته‌نزه‌وه‌ ده‌ڵێت: کارێکیشە یەکێکە لە شانازییەکانم، وابزانم کە مردم تەواو ئەبێت.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ى هونه‌رمه‌ند كيژان ئيبراهيم وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات كارى دیکۆر و دەرهێنانی زیرەک میرە ئه‌نجاميداوه‌ و وێنەگرتن و مۆنتاژيش كارى بریار فەتاح-ه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP