پهرلهمانتار شادی نهوزاد جێگری سهرۆكی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، ئەو بەدەنگەوە هاتنانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بۆ کەیسەکانی ژنان دڵخۆشکەرن و چیتر ژنان تەنیا نین لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەو تاوانانەی بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت.
جێگری سهرۆكی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت له پهرلهمانی كوردستان، له پهیامێكدا كه له ئهژماری تایبهتی خۆی له فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه ئاماژهی بۆئهوهشكردوه، بەردەوامیی ئەم هەڵوێستانە لەسەر ئاستی حزب گۆڕانکاری گەورە دروستدەکات، لە داهاتودا دەتوانێت جوڵەی کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ بەدەنگەوەهاتنی کەیسەکانی ژنان دروست بکات".
دهقی پایهمهكه:
ئەم بەدەنگەوە هاتنانەی قوباد تاڵەبانی بۆ کەیسەکانی ژنان دڵخۆشکەرن.
جگە لەوەی بەردەوامی ئەم هەڵوێستانە لەسەر ئاستی حزب گۆڕانکاری گەورە دروست دەکات، لە داهاتوودا دەتوانێت جوڵەی کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ بەدەنگەوەهاتنی کەیسەکانی ژنان دروست بکات.
یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان تاکو ئێستا لە کەیسەکانی ژنان دا تەنیا کەوتنی ژنان و چالاکوانان و ڕێکخراوەکان بوو، لەکاتی ڕوداوەکاندا، کەیس زۆر تەنیا دەمایەوە، دواتر ئەوەی ڕوی دەدا تەنیا ڕێکخراوەکان و چالاکوانان دەزانن کە چەندەکاتی پێویست بوو بۆ دەستگیرکردن و بەدادگایی گەیاندنی تۆمەتباران و وەرگرتنی سزای یاسایی تاوانبار، بەڵام ئەم بەدەنگەوە هاتنە دەتوانێت کلتوری ئەولەویەت بۆ کەیسەکانی ژنان لەسەر ئاستی حکومی و سیاسیش دروست بکات.
چیتر ژنان تەنیا نین لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەو تاوانانەی بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP