دوای دیاریكردنی وەك لێپرسراوی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا برێت مەكگۆرك لە پەیامێكیدا خۆشحاڵی خۆی راگەیاندووە بەدووبارە دەستنیشانكردنی بۆ كاركردن لەئیدارەی ئەمریكا و رایگەیاند: لە 10 ساڵی رابردوودا مافی خزمەتكردنی لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا هەبوو،
راشیگەیاندووە بایدن ئەو سەركردەیە كە لەم ساتە مێژووییەدا پێویستمانە.
وتیشی: شانازیی دەكەم كە بەشداری تیمەكەی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا دەكەم بە سەرۆكایەتی جاك سولیڤان لە دوای 12 رۆژی تر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP