چوونه ده‌ره‌وه‌ی گه‌نم و جۆ له كه‌ركوكه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگاكه قه‌ده‌غه‌كرا و هه‌ر كه‌سێك به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیر بكرێت، وه‌ك قاچاخچی مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .
له‌و باره‌یه‌وه، عه‌قید جه‌لال ماهر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی خۆراك له‌پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: هه‌موو بازگه‌كان راسپێردراون، قه‌ده‌غه‌یه گه‌نم له‌كه‌ركوكه‌وه بچێته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌و هه‌ركه‌سێكیش به تۆمه‌تی بردن و هه‌نارده‌كردنی گه‌نم ده‌ستگیربكرێت مامه‌ڵه‌ی قاچاغچێتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
وتیشی، ئه‌و رێوشوێنه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ رێگریه له‌گرانبونی نرخی گه‌نم، بۆیه لیژنه‌كه‌یان رێوشوێنی پێویستی گرتوه‌ته به‌ر بۆ رێگریی كردن له چوونه ده‌ره‌وه‌ی دانه‌وێڵه بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه .
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی خۆراك جه‌ختشیكرده‌وه، لیژنه‌كه‌یان ئاسانكاریی ته‌واو ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌روبومی گه‌نم و جۆی جوتیاران، له سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كانه‌وه بۆ نێو سایلۆكان .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP