وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا میلیشیاكانی حوسی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

جیهان
08:25 - 2021-01-11

مایك پۆمبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئاشكرای كرد، كە وەزارەتەكەی كۆنگرێس ئاگاداردەكاتەوە، سەبارەت بە نیازەكانیان بۆ پۆڵێنكردنی ملیشیاكانی حوسی لە یەمەن وەك رێكخراوێكی تیرۆرستیی.
 لە بەیاننامەیەكدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كە بەنیازن سێ‌ سەركردەی ئەو میلیشایە كە پێكهاتبون لە هەریەك لە عەبدولمەلك ئەلحوسی و عەبدولخالق بەدرەدین ئەلحوسی و عەبدوڵا یەحیا ئەلحەكیم، بخاتە لیستی نێودەوڵەتیی تیرۆرەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، خستنە نێو لیستی تیرۆری حوسییەكان لەلایەن ئەمریكاوە نیشانەی مایەپوچبونی دۆناڵد ترەمپە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP