کاک کۆسرەت.. لە ئاشتیدا کۆتری سپی و شنەی با، لە شەڕیشدا بڵنگ و رەشەبا

کوردستان
12:51 - 2022-06-05

بەخێر بێیتەوە کاکی کاکان، گەڕانەوەت بۆ زێدی باوک و باپیران بە تەندروستییەکی باشەوە، نەک هەر یەکێتییەکان؛ بەڵکو هەموو کوردێکی دەربەست و پەرۆشی دڵخۆش و ئاسودە کرد.
تۆ نەک هەر بۆ یەکێتیی و یەکێتییەکان، بەڵکو بۆ کورد و کوردستانیش؛ هێز و ورە و پڕ لە جوامێریت، داستانەکانت شاهێدی ئەوەت بۆ دەدەن کە چەند سەرکردەیەکی بوێر و بە هەڵمەتی، تۆ لە شەڕدا پڵنگ و رەشە با، و لە ئاشتیدا کۆتری سپی و شنەی با!
بە ئێستایشەوە تۆ بۆ ئێمە؛
نمونەی سەرکردەیەکی دڵسۆز و میهرەبان، خاکی و خۆنەویست، پەرۆش و دەربەست بۆ نەتەوە و نیشتمان.
بەخێربێیتەوە.. کاکی کاکان
بەخێربێیتەوە.. بان چاوان!

ئاسۆ مامەند
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP