ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له پۆڵه‌ندا هه‌ماهه‌نگیان له باره‌ی ده‌نگۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆچبه‌رانی عێراقی كردووه‌و بۆیان پشتڕاستبووه‌ته‌وه كه ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له ڕاستییه‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه و یاسایی وه‌ك شاهیدحاڵ یان وێنه و ڤیدیۆ، له باره‌ی كوشتنی به كۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری عێراقی له‌سه‌ر سنووری نێوان پۆڵه‌ندا و بێلارووس نییه و هیچ كه‌سێكیش له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه سكاڵای تۆمار نه‌كردووه.
وتیشی: حكومه‌ت تیمێكی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه پێكهێناوه، كه به زووترین كات به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ن.
پێشتر لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلارووس، كوژرانی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عێراقی ئاشكرا كرد كه له لایه‌ن سه‌ربازانی پۆڵه‌نداوه له سنوره‌كانی نێوان هه‌ردوو بێلارووس و پۆڵه‌ندا كوژراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP