ئه‌نتۆنیۆ میرانتی بۆنده‌كه‌ی بۆ یه‌ك وه‌رزی تر درێژكرده‌وه
ئه‌نتۆنیۆ میرانتی گۆڵپارێزی یه‌ده‌كی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی كه پار ساڵا به بۆندێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز له یانه‌ی رۆماوه په‌یوه‌ندی كرد به رۆسۆنیریه‌وه ، كارگێڕی یانه‌كه، ماوه‌ی بۆنده‌كه‌یان بۆ یه‌ك وه‌رزی تر درێژكرده‌وه، ئه‌م هه‌واڵه‌ش له پێگه‌ی فه‌رمی ئه‌ی سی میلان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بڵاوكرایه‌وه، وه‌رزی رابردوو ئه‌و ده‌مه‌ی مایك ماینان گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی پێكهاته‌كه‌ی ئه‌ی سی میلان له میانی یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر به لیڤه‌رپول دووچاری پێكان بویه‌وه و به‌و هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ له یاریگاكان دووركه‌وته‌وه، یانه ئیتاڵیه‌كه هانای برد بۆ كڕینی میرانتی .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP