تەنها لەوکاتانە شۆفێرى بکەن کەتەندروستن وخەوتان نایەت

کوردستان
11:15 - 2022-07-05

فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ په‌يجى تايبه‌ت به‌خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يس بوك بڵاوى كردۆته‌وه‌، كه‌ سه‌عات 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 60مەتری شاری هەولێر، لەنزیک وەزارەتی پیشەسازی و وزە، ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و بێ ئاگایی لەشەقام دەرچووه‌ و خۆیکێشا بەفسفۆرو شۆستە جیاکەرەوەی دەروازەی شەقامی برایەتی بۆسەر شەقامی 60مەتری، لەدوایی خۆی کێشا بەستونێ هێماکانی هاتووچۆ و کارەبا پاشان وەستاوه‌، لەئەنجامی ڕوداوەکەزیانی گیانی گەورە نەبووه‌، بەڵام زیانی مادی زۆر کەوتەوە.

وەلەکاتی لێپرسینەوە لەشوفێرەکە دانيبه‌وه‌داناوه‌ کەوا لەبەر خەولێکەوتن ئاگای لەشەقام دەوروبەر نەماوە بۆیە توشی ئەو ڕوداوەبوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP