به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به دۆسێ گرنگ و جێبایه‌خاكان و په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردولا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا گه‌یشتنه به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆببنه‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا خه‌لوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی و یه‌شار گوله‌ر سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا گه‌یشتنه به‌غدا و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق پێشوازیان لێكرا، بڕیاریشه شانده‌كه له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كۆببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌ردانی ئه‌و شانده سه‌ربازییه‌ی توركیا بۆ عێراق ماوه‌ی 2 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه شانده‌كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی توركیا بڕیاربو ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ساڵی رابردو ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی كوژران(2) فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ناوچه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه سه‌ردانه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP