سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان
09:56 - 2022-07-30

د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، وێڕای گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان، رایگه‌یاندوه‌،( داواكارین لەخوای گەورە ڕەحمەت و بەزەیی خۆی بەسەر ھەموو گەلی عێراقدا ببارێنێت)
ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بە بۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی كۆچی ١/١/١٤٤٤ ڕۆژی یەكی موحەڕەم، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیھان دەكەین.
داواكارین لەخوای گەورە ڕەحمەت و بەزەیی خۆی بەسەر ھەموو گەلی عێراقدا ببارێنێت، ئەم ڕۆژە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی نێوان سەرجەم نەتەوە و پێكھاتە جیاوازەكانی كوردستان و عێراق، ئاشتی و سەقامگیری سەرتاسەری ڕوو لە وڵاتەكەمان بكات، ئارامی و پێكەوە ژیانی شارستانیانەیە لە سەرجەم بوارەكانی ژیاندا بێتە كایەوە.

دووبارە سەری ساڵی كۆچی لە ھەموو لایەك پیرۆز دەكەین، ھەر شاد و شەرفراز بن.

د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٢/٧/٢٩

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP