كچه یاریزانێكی باسكه كێشه‌كانی ئه‌مریكا و روسیا قوڵترده‌كاته‌وه
ئاكۆ بیبانی
كچه یاریزانێك كێشه و ململانێیكانی نێوان هه‌ردوو وڵاته زلهێزه‌كه ، ئه‌مریكا و ڕوسیا قوڵتر ده‌كاته‌وه ، بریتنی گراینه‌ر یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كچه وه‌رزشكاره‌كانی ئه‌مریكایه ، یاریزانێكی لێهاتوو و خاوه‌ن توانایه‌كی سه‌رنج راكێشه له یاری باسكه و ته‌مه‌نی 31 ساڵه ، خاوه‌ن باڵایه‌كی به‌رزه‌و یاریزانێكی لێزان و خاوه‌ن ئه‌زموونه ، خاوه‌ن میدالیای ئاڵتونیه له ئۆلۆمپیادی ریۆدی جانیرۆی به‌رازیل و میدالیای خولی پیشه‌گه‌ری ئه‌مریكی و جامی جیهانی باسكه و پاڵه‌وانێتی زانكۆكانی ئه‌مریكا ، بریتنی گراینه‌ر له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌مریكا هه‌میشه له وڵاتی ڕوسیا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ( یكاترینبۆرگ ) یاری باسكه‌ی ئه‌نجام ده‌دا ، له دوای كۆتای هاتنی یارییه‌كانی ئه‌مریكا ڕوویكرده ڕوسیا له‌وێش به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و كه‌یسه‌كه‌ی ڕووبه‌رووی دادگا ده‌كرێته‌وه ، پاش لێكۆلێنه‌وه‌ی وورد له بابه‌ته‌كه ، دادگاكانی وڵاتی ڕوسیا سزایه‌كی قورسی كچه یاریزانه‌كه‌یان دا و به ( 9 ) ساڵ حوكم درا ، جگه له‌وه‌ی به (16 ) هه‌زار یۆرۆش سزا درا ، دوای دادگاییه‌كه هه‌رایه‌كی زۆر له ئه‌مریكا دروست بوو ده‌رباره‌ی كه‌یسی گراینه‌ر كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جۆ بایدنی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هاتۆته سه‌ر هێڵ و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خستۆته گه‌ڕ له پێناو ئازادكردنی به‌ڵام تاكو ئێستا بێسوود بووه، ڕوسیا ئاماده نیه راده‌ستی بكاته‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ه‌ی یاساكانی وڵاته‌كه‌ی شكاندووه و ماده قه‌ده‌غه كراوه‌كانی به‌كارهێناوه و ئیداره‌ی فرۆكه‌خانه‌ی ( شیرمیتیگۆ ) ی ڕوسیا ده‌ستگیری كردوه ، كاتێك بۆ یان ده‌ركه‌وت كه له‌جانتاكه‌یدا ماده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه .
گراینه‌ر له خولی باسكه‌ی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مریكا یه‌كێكه له یاریزانه لێهاتووه‌كان و له ریزی یانه‌ی ( فینێكس میركری ) یاری ده‌كات ، له خولی یانه‌كانی ڕوسیاش یاری بۆ یانه‌ی ( یكاترینبۆرگ ) ده‌كرد .
سه‌ره‌تاش لێپرسراوانی ڕوسیا هه‌وڵیان ده‌دا بابه‌ته‌كه به شاراوه‌ی بمێنێته‌وه هه‌ربۆیه ناسنامه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان ئاشكرا نه‌كرد ، دواتر سه‌رچاوه‌كان دزه‌یان به‌زانیارییه‌كان كرد و له مانگی دوو ئه‌و كچه یاریزانه به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراوه .
به‌مه‌ش گراینه‌ر هێنده‌ی دیكه كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی قوڵكرده‌وه ، ئێستاش لێپرسراوانی ئه‌مریكا هه‌وڵی ئازادكردنی ده‌ده‌ن ، گراینه‌ر دانی به‌تاوانه‌كه‌ی ناوه به‌ڵام ڕه‌تیكرده‌وه هه‌وڵی دا بێت یاساكانی ئه‌و وڵاته پێشیڵ بكات ،گرینه‌ر ده‌لێت مه‌به‌ستی من ئه‌وه نه‌بووه ژیانی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته بكه‌مه مه‌ترسییه‌وه ، ئێستاش ئه‌مریكا ڕازییه له پێناو ئه‌و كچه یاریزانه به‌ندكراوی ڕووسی ئازاد بكات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP