یاریزانانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی رۆناڵدۆ بێزارن

وەرزش
16:55 - 2022-08-10

یاریزانانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی رۆناڵدۆ بێزارن
رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ریتانی له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا بڵاویكردۆته‌وه‌  یاریزانانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد  بێزارن به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌رێگای جیاوازه‌وه‌ داوایان له‌ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ كردووه‌ رێگه‌ی رۆیشتن به‌ دۆن بده‌ن  ، رۆژنامه‌كه‌ بڵاویشی كردۆته‌وه‌ یاریزانانی مانچسته‌ر یونایتد پێ یان وایه‌  هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی دۆن كێشه‌ بۆیانه‌كه‌ دروست ده‌كات بۆیه‌ پێویسته‌  رێگه‌ی رۆیشتنی پێبدرێت له‌كاتێكدا رۆناڵدۆ ئاشكرای كردووه‌ كاتێك روویكردۆته‌ مانچسته‌ر به‌ به‌رپرسانی شه‌یتانه‌ سووره‌كانی راگه‌یاندووه‌ له‌كاتێكدا سه‌ركه‌وتن بۆ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌سته‌به‌رنه‌كه‌ن ئه‌وا ده‌بێت رێگای رۆیشتنی پێبده‌ن به‌ڵام ئێستا به‌رپرسانی یونایتد ئاماده‌ی جێ به‌جێكردنی داواكانی دۆن نین  . 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە