وەزیری بەرگری عێراق داوا لە فەرماندەکانی سوپا دەکات لە ئاست کێشە سیاسییەکانی وڵات بێلایەن بن.

عێراق
19:44 - 2022-08-11

جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق داوا لە فەرماندەکانی سوپا دەکات لە ئاست کێشە سیاسییەکانی وڵات بێلایەن بن.

ئاژانسی ھەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگری لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای سوپا و ھەواڵگری داوایکردووە دوور بکەنەوە لەو ململانێ سیاسییەی بەرۆکی وڵاتی گرتوە و بەیەک دووری لە بەرامبەر ھەموو لایەنەکان بوەستن و بە دانایی و بیلایەنی مامەڵە بکەن.
وەزیری بەرگری راشیگەیاندوە، دوژمن لە بۆسەدایە و بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێت، لەبەر ئەوە پێویستە سوپا و ھێزە ئەمنییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بن بۆ ھەر حاڵەتێکی لەناکاو.








بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP