تۆماس تۆخێل له ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی چێلسی دوورخرایه‌وه
دوای شكسته‌كه‌ی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا،راسته‌وخۆ كارگێری یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی ده‌ستبه‌رداری تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری یانه‌كه بوو.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ، یانه‌ی چێلس دوورخستنه‌وه‌ی تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ر و ستافی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی له پۆسته‌كه راگه‌یاند ، ماوه‌ی 100 رۆژه خاوه‌نداریتی یانه‌كه له ئه‌برامۆفیجه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ تۆد بۆلی ، هه‌ربۆیه ئێستایان به‌ده‌رفه‌ت زانی تاكو ده‌ستبه‌ردرای رهێنه‌ره‌كه بن ، ئه‌ویش به‌هۆی خراپی ئه‌نجامی یارییه‌كان له پریمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگ ، له ئێستادا ئیداره‌ی یانه‌كه ده‌یه‌وێت زۆر به‌خێرایی راهێنه‌رێكی نوێ بكات به‌جێگره‌وه‌ی تۆخێل .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP