قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی وەبەرھێنان و ئابووری لە سلێمانی رایگەیاند، دەبێت حکومەت ئاسانکاری تەواو بکات بۆ کەرتی تایبەت و کەرتێکی تایبەتی بەھێزمان ھەبێت بۆئەوەی ئابووری ھەرێمی کوردستان گەشە بکات و دەتوانرێت بەشێک لە کەموکورتییەکانی حکومەتیش لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە پڕبکرێنەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان جه‌ختشی له پێویستیی بوونی کەرتێکی تایبەتی بەھێز لە ھەرێمی کوردستان كرده‌وە و وتی، ئەو رێکارانەی لە سلێمانی ئەنجامدران بۆ نەھێشتنی پشێوی بازاڕ و زیادەڕۆیی بووە و رێکارەکانی چاکسازیی لە سلێمانی بەردەوام دەبێت و شارەکانی تریش دەگرێتەوە.
وتیشی، رۆتین ئاستەنگی گەورەی بۆ وەبەرھێنان دروستکردووە و رون نییە بۆچی رێگری لە وەبەرھێنان کراوە، بەڵام دەبێت تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت کارابکرێنەوە بۆ خزمەتی خەڵک و کاری لە پێشینەش بۆ ئەو پڕۆژانە دەبێت، کە زۆرترین ھەلی کار دەڕەخسێنێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری كورتهێنانی بودجه له سلێمانی ئاشكرایكرد كه "هۆکارەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنێكی سه‌قه‌ت له‌سه‌رده‌می دوئیداره‌ییدا كه 57% بۆ 43% بو، له‌و باره‌یه‌شه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یه‌ك حكومه‌تین ده‌بێت ئه‌مه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و من هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌ك حكومه‌تیدا بوم نه‌ك دو حكومه‌ت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP