وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاڵپشتی له هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین، جه‌ختیشده‌كاته‌وه به ئه‌لیكترۆنی كردنی مووچه بۆ خانه‌نشینان ده‌ستپێده‌كات كه پێویستی به سیستمی بانكه و دواتر بۆ فه‌رمانبه‌رانیش جێبه‌جێده‌كرێن.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕِایگه‌یاند، پشتیوانی له كاری وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا بكرێن و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت .
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی دیار نه‌مانی 22 ملیار دیناره‌وه ده‌كرێت هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و دووره له ڕاستییه‌وه و ئێمه داهات و خه‌رجییه‌كانمان به داتا بڵاوكرده‌وه”.
ڕاشیگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ئیداره‌یه نه‌ك دوو ئیداره‌یی و ئه‌وه‌ی باسیش ده‌كرێت هیچ بنه‌مایه‌كی نییه”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP