به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی بكوژانی ئه‌و هاوڵاتییه راده‌گه‌یه‌نێت كه دوێنێ له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكردوه‌ته‌وه هێزه‌كانیایان دوای ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له‌روداوی كوشتنی ئه‌و گه‌نجه و به‌ده‌ست هێنانی زانیاری ورد، توانیویانه بكوژه‌كان ده‌ستگیربكه‌ن و وته‌یان لێوه‌رگیراوه‌و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
دوێنێ هاوڵاتییه‌كه كه خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ بووه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك و له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی ته‌قه‌ی لێكراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كه‌ش پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه له‌وروداوه‌و دوای چه‌ند سه‌عاتێكیش به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP