زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكرانیا زیانی زۆری به روسیا گه‌یاندوه
پاش تێپه‌ڕبونی زیاتر له حه‌وت مانگ به‌سه‌ر هێرشی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرایا، هێشتا فه‌رمانده‌كانی ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زانیارییه هه‌واڵگریه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ش ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش وایكردوه هێزه‌كانی روسیا روبه‌ڕوی زیانێكی زۆر ببنه‌وه، چونكه هه‌واڵگری ئه‌مریكا رۆڵێكی باشی له پێدانی زانیارییه‌كان له باره‌ی پێگه‌ی سه‌ربازی، موشه‌كهاوێژ (هاژه‌ك) و رێڕه‌وی گواستنه‌وه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له ئۆكرانیا بینیوه.
رۆژنامه‌ی The NewYork Timesی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌میانه‌ی جه‌نگی بێپاساوی روسیا به‌سه‌ر ئۆكرانیا، هاوكارییه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كردوه، به‌تایبه‌ت له‌ڕوی شوێن و پێگه‌ی هێزه‌كانی روسیا و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتو.
باسی له‌وه‌شكردوه، پێدانی زیانیاری هه‌واڵگری به هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی توانیویه‌تی زیانێكی زۆر به هێزه‌كانی روسیا بگه‌یه‌نێت و رێگا خۆشكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ و فه‌رمانده باڵاكانی روسیا له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بكرێنه ئامانج.
له راپۆرته‌كه‌ی NewYork Timesشدا هاتوه، هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیارییه سه‌ربازییه‌كانیان له‌كه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ش ده‌كرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سڵیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه تاكتیكه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئه‌مریكا بخه‌نه‌ڕو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌وه ده‌ترسان كه هه‌واڵگری ئه‌مریكا خاڵه لاوازه‌كانی تاكتیكه‌كانیان پێبزانێت و پشتگیری خۆیان بۆ ئۆكرانیا كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیشكی سه‌رنجه‌كانی خۆی خسته‌سه‌ر پێدانی زانیاری هه‌واڵگری به ئۆكرانیا به تایبه‌ت له‌سه‌ر پێگه و شوێنگه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاڵپشتی سه‌ربازی هێزه‌كانی روسیا به‌ره‌و به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ، ئه‌مه‌ش وایكرد فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا ئه‌م زانیارییانه له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرییه‌كانی خۆیان لێكبده‌ن و پێگه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی روسیای پێ به‌ئامانج بگرن.
له‌و باریه‌شه‌وه به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان خسته‌ڕو، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدان و كێشانی تاكتیك و هێرشی پێچه‌وانه هێزه‌كانی روسیا و به‌رپرسانیان بڕیاریاندا زانیارییه‌كانی به‌شێوازێكی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری ئه‌مریكا و به‌رپرسانی به‌ش بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك له پێناو پێدانی زانیاری وردتر له باره‌ی پێگه سه‌ربازییه‌كانی روسیا له ئۆكرانیا، هه‌ر ئه‌م زانیارییه هه‌واڵگریانه‌ی ئه‌مریكاش بو كه‌وای كرد هێزه‌كانی ئۆكرانیا هێرشی پێچه‌وانه ئه‌نجامبده‌ن و هێزه‌كانی روسیا پاشه‌كشه پێبكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP