مێسی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ته‌لۆنیا
ئه‌زهه‌ر سه‌مه‌د
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوو مه‌عشوقه‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌تله‌ۆنیا له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه ، لیۆنێل میسی و به‌رشه‌لۆنه دووناوی له‌یه‌ك دانه‌بڕاون هه‌ردووكیان بێ یه‌كتر هه‌ڵناكه‌ن ناشتوانن به‌بێ یه‌ك سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن .
له‌پاش به‌سه‌ر بردنی چه‌ندین وه‌رز له‌كامپ نۆ لیۆنێل میسی له‌دوای به‌ده‌ستهێنان و نووسینه‌وه‌ی مێژووی نوێ بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه روویكرده ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان فه‌ره‌نسی به‌ڵام ئێستاش هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن به‌پێ ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانیش بێت له ئێستادا گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی نه‌ك به‌س داواكاری هانده‌ران بێت به‌ڵكو ئیداره و راهێنه‌ر و به‌رپرسانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاش له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسین بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی .
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ كه به‌رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داده‌نرێت بڵاویكردۆته‌وه بۆ گه‌رَانه‌وه‌ی مێسی سه‌ره‌تا خوان لاپۆرتا و لیۆنێل میسی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان پێكه‌وه ئه‌نجامداوه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ردوولا ، رۆژنامه‌كه ئاشكراشی كردووه به‌رشه‌لۆنه پێشنیارێك ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و جادووگه‌ره كه رێوره‌سمێكی گه‌وره‌ی بۆ رێكده‌خرێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌كرێته باڵێوزی یانه‌كه له‌سه‌رتا سه‌ری جیهاندا ئه‌م دوو كاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یه مێسی رازی بێت بگه‌رێته‌وه كامپ نۆ .
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكراشی كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌موو كارێك ده‌كات تاوه‌كو ئه‌و ئه‌فسانه‌یه بگه‌رێنێته‌وه ماڵه كۆنه‌كه‌ی به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو داواكاری له‌مێسی ده‌كرێت یه‌كه‌م ده‌بێت رازی بێت مووچه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه تاوه‌كو كێشه‌ی دارایی بۆیانه‌كه دروست نه‌بێت داواكاری دووه‌میش ده‌بێت مێسی رازی بێت به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ یاری پێبكرێت له‌سه‌ر پلان و ته‌كتیكه‌كانی راهێنه‌ریش كێشه نه‌نێته‌وه .
ئه‌م چه‌ند خاڵه به‌پێ ی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دواین زانیارییه‌كانن له‌سه‌ر مێسی و به‌رشه‌لۆنه له‌هه‌مان رۆژنامه‌شدا بڵاوكراته‌وه ئه‌گه‌ر مێسی چامپیونس لیگ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان به‌رزبكاته‌وه ئه‌وا گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ كه‌ته‌لۆنیا كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP