نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ له‌بازاره‌كانی جیهان نزیكه‌ی 5%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداو، یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 86.15 دۆلاری ئه‌مریكی، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تكساسیش 5.56% دابه‌زی و گه‌یشته 78.74 دۆلار، ئه‌وه‌ش كه‌متریین نرخی نه‌وته له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 4.31 دۆلار واتا به‌ڕێژه‌ی 4.76%ی به‌هاكه‌ی دابه‌زی و گه‌یشته 86.15 دۆلاری ئه‌مریكی، نه‌وتی تكساسی ئه‌مریكیش 4.75 دۆلار، واتا به‌ڕێژه‌ی 5.69% دابه‌زی و، به 78.74 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌و ئاسته، كه‌مترین نرخه له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا، هۆكاره‌كه‌شی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار‌و نیگه‌رانییه سه‌باره‌ت به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی سودی بانكیی، كه‌ده‌بێته هۆكار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست بۆ به‌كارهێنانی نه‌وت.
بانكه ناوه‌ندییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ڕێژه‌ی سویان به‌رزكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا بۆ سێیه‌مجار سوی به‌ڕێژه‌ی 75 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌و، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی خاوبوونه‌وه‌ی ئابووری زیاتر كردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP