ئاسایشی سلێمانی شکست بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەهێنێت

کوردستان
20:29 - 2022-09-26

ئاسایشی سلێمانی شکست بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەهێنێت و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد .

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو ماددانە، لە دوو چالاکی جیادا دەستبەسەر بڕی ( ١٣٩ ) کگم ماددەی هۆشبەری جۆری { کریستاڵ }دا گیرا.
بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر کە زیان بە ئابوری هەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکات، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە دوو چالاکیدا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت. 

لە چالاکی یەکەمدا: دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون و چاودێری کردن هێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی (٢٠٢٢/٩/٩) دەست بەسەر بڕی { ٢ } کگم ماددەی ( کریستاڵ )دا گیرا و تۆمەتبارێکیش بەناوی ( ک ک ر ) دەستگیرکرا، تۆمەتبار لە دایکبوی ١٩٧٦ ی شاری کەرکوک، ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری ( لکزس ) ی لاندگرۆزی پێبووە، لەسەر ڕێگای ( سلێمانی-كەركوك ) دەستگیرکراوە و بەپێی زانیاریەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوون . 

لە چالاکی دووەمدا : هێزەکانی ئاسایش پاش لێکۆڵینەوە وكۆكردنەوەی زانیاری ورد، لە ھەمان ڕۆژدا لەناو شاری سلێمانی لە ماڵێکدا دەستگیرا بەسەر بڕقی ( ١٣٧ ) کگم ماددەی ( کریستاڵ لە جۆری شل ) کە لەناو دەبە شاردرابۆوە تۆمەتباریکیش دەستگیر کرا بەڕەگەز کوردە و لەدایکبوی ١٩٩٤ی کەرکوک بە ناوی ( ع د ع )، تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لەشاری سلێمانیەوە کریستاڵەکە  بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان .
بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و دەستبەسەر ( کریستاڵ )ەکەدا گیراوە. 

           بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
                           ٢٠٢٢/٩/٢٦

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP