كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ئاگاداری هاوڵاتیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌

کوردستان
20:26 - 2022-09-29

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ئاگاداریینامه‌یه‌كی بۆ هاوڵاتیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، رێنمایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ئێستادا هاوڵاتیان گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن، چونكه‌ ناتوانن دڵنیایی بده‌ن كه‌ هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان دوباره‌ نابنه‌وه‌.

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردوه‌، به‌رده‌وامن له‌ چاودێریكردنی هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر بنكه‌و باره‌گای هێزه‌ كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆیه‌ ناتوانن دڵنیایی بده‌ن به‌ هاوڵاتیانی ئه‌مریكا كه‌ هێرشه‌كانی ئێران كۆتاییان هاتوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌م كاته‌دا مه‌ترسییه‌كانی گه‌شتكردن بریتین له‌ بونی هه‌ره‌شه‌ی ڕفاندن و  شه‌ڕی چه‌كداری و نائارامی بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، بۆیه‌ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا هاوڵاتیانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ناجێگیری دۆخه‌كه‌ ره‌نگه‌ له‌كاتی ته‌نگانه‌دا نه‌توانێت هاوكاریان بێت. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP